بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگهیهندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاند" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد كهبه سەردانێك ئهمڕۆ گهیشته عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، کە یەکەم سەردانیهتی لە ماوەی ١٣ ساڵدا بۆ عێراق.
سەردانەکە گرنگییەکی زۆری بەدەست دەهێنێت لە ژێر ڕۆشنایی پێویستی تاوتوێکردنی زۆرێک لە پرسه هاوبەشەکان کە پێویستیان بە چارەسەر هەیە، بەتایبەتی پرسی ئاو و هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان وپرۆژهی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکاری ئابووری و بانکی و پرسی هاوبەشی ئەمنی.
پێشبینی دەکرێت لە سەردانەکەدا ڕێککەوتنی دووقۆڵی و یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆبكرێت لەسەر پرسه دووقۆڵی و ستراتیژییەکان، هاوکات حکومەت دووپاتی دەکاتەوە کە پرسی ئاو و هاوکاری ئابووری بەتایبەتی ڕێگای گەشەپێدان، دیارترین شت دەبێت کە دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بكرێت، لە کاتێکدا شارەزایان پێیان وایە کە سەردانەکە پاڵپشتی دیدگای حکومەت دەکات لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیژی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها نەهێشتنی قەیرانەکان بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.