لە دوای ١٣ ساڵ.. سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا

سیاسی
  • 22-04-2024, 12:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەمڕۆ دووشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، کە یەکەم سەردانه‌ لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا.
    سەردانەکە گرنگییەکی زۆری بەدەست دەهێنێت لە ژێر ڕۆشنایی پێویستی تاوتوێکردنی زۆرێک لە پرسه‌ هاوبەشەکان کە پێویستیان بە چارەسەر هەیە، بەتایبەتی پرسی ئاو و هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان وپرۆژه‌ی ڕێگای گەشەپێدان و هاوکاری ئابووری و بانکی و پرسی هاوبەشی ئەمنی.
    پێشبینی دەکرێت لە سەردانەکەدا  ڕێککەوتنی دووقۆڵی و یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆبكرێت لەسەر پرسه‌ دووقۆڵی و ستراتیژییەکان، هاوکات حکومەت دووپاتی دەکاتەوە کە پرسی ئاو و هاوکاری ئابووری بەتایبەتی ڕێگای گەشەپێدان، دیارترین شت دەبێت کە دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بكرێت، لە کاتێکدا شارەزایان پێیان وایە کە سەردانەکە پاڵپشتی دیدگای حکومەت دەکات لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیژی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها نەهێشتنی قەیرانەکان بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.