بهغدا-INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕاوەدوونانی لە دژی ئەو توخمە نایاساییانەی ڕاگەیاند کە بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە سوریا کردبو ئامانج.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" هێزە ئەمنییەکانمان، لەناو کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا، دەستیانکردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی گەڕان و پشکنین بۆ ئەو توخمە نایاساییانەی كهلە کاتژمێری 2150 لهرۆژی یەکشەممە، ههوڵیان دا بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ژمارەیەک مووشەکەوە لە قووڵایی خاکی سوریا بكهنه ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد هێزە ئەمنییەکانمان ئەو ئۆتۆمۆبێڵهیان دۆزیوەتەوە کە بۆ ههڵدانی مووشەکەکان بهكاری هێناوه و سووتاندیان، تا ئێستاش بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دادگاییکردنیان بۆ وەرگرتنی سزاکەیان.