بهغدا-INA - محمد تالبی - حەسەن ئەلفواز
سەردانەکەی ئهمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق کە یەکەمجارە لەماوەی 13 ساڵدا، گرنگییەکی گەورە بەدەست دەهێنێت لەژێر ڕۆشنایی پێویستی تاوتوێکردنی چەندین پرسی هاوبەش کە پێویستیان بە دۆزینەوەی چارەسەر هەیە، بەتایبەتی پرسی ئاو و هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە وپرۆژهی رێگای گەشەپێدان و هاوکاری ئابووری و بانکی و پرسه ئەمنییە هاوبەشەکان.
پێشبینیش دەکرێت لە سەردانەکەدا ڕێککەوتنی دووقۆڵی و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەسەر فایلە دووقۆڵی و ستراتیژییەکان واژۆبكرێت، هاوکات حکومەت دووپاتی دەکاتەوە کە فایلە ئاوییەکان و هاوکاری ئابووری بەتایبەت ڕێگای گەشەپێدان، دیارترین شت دەبێت کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ، لە کاتێکدا شارەزایان پێیان وایە کە ئەم سەردانە پاڵپشتی دیدگای حکومەت دەکات لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و دهستپێكردنی هاوبەشی ستراتیژی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها نەهێشتنی قەیرانەکان بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە بەیاننامەکانی پێش سەردانەکە راگهیاند كهسەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانێکی تێپەڕ نییە و تاوتوێی دۆخی ئاو وچارەسەرەکانی ئهم پرسه دەکەین، ڕوونیشیکردەوە کەبۆ یەکەمجار بۆمان دەردەکەوێت کە خواستێکی ڕاستەقینە لە نێوان عێراق و تورکیادا بۆ ئەوەی بچنە سەر چارەسەرەکان و نەگواستنەوەی فایلەکان.
دیارترین پرسی ئاو
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، عەون دیاب، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگهیاند" لەگەڵ تورکیای دراوسێدا چەندین فایل هەیە کە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، کەئهمڕۆ دووشەممە سەردانی عێراق دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە لەنێو ئەم فایلانەدا فایلی ئابووری و ئەمنی هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد پێداویستییەکانمان ئامادەکراون و ئەوەی لەم مەلەفەدا دەخرێتە بەردەم سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادهیه وزۆر حساب بۆ ئەم سەردانە دەکەین، کە ئەنجامێکی ئەرێنی دەبێت وخزمەت بە عێراق و تورکیا دەکات. ههروهها وتی" بەرژەوەندی تورکیا لە عێراق زۆر گەورەیە، هەروەها بەرژەوەندیمان لهگهڵ ئهم وڵاته دراوسێیه هەیە، دیارترینیان پرسی ئاوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ڕێککەوتنە دامەزراوەکان بەدوای شێوازێكی دادپەروەری وپشکی دادپەروەرانە لە ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بۆ عیراق دهگهرێین. ئهوهشی خستهروو كهتەکنیککارەکان بەرپرسیارن و لەم بارەیەوە قسە دەکەن بۆ گەیشتن بە ژمارەیەکی دیاریکراو لەم ئاراستەیەدا، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی بڕی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێراق و گەیشتن بە سنووری عێراق-تورکیا، چ لە ڕێگەی دیجلە بێت یان لە ڕێگای فورات لە ناوچەی حوسەیبە وه بێت، بە هاوکاری لەگەڵ سوریا و ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ ئەوەدا هەیە. جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە فایلی ئاو کردەوە بۆ ئەوەی بتوانین بناغەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و هەموو دراوسێکانمان دابمەزرێنین.
ئامادەکاری بۆ سەردانەکە زیاتر لە ساڵێکی خایاند
لە بەرامبەردا، محمد ئەلنەجاڕ، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" سەردانەکە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر ئامادەکراوە، و بەرژەوەندی هاوبەشی زۆر لە ڕەهەندە ئابوورییەکانیاندا هەیە، جا چ پیشەسازی و کشتوکاڵی، هەروەها پشت بە زۆرێک لە کۆمپانیا تورکییەکان دەبەستێت لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بوارهكانی دیکەدا.”
ئاماژهی بهوهشدا چهند رێککه وتن له نێوان عێراق و تورکیا له ماوه ی سه ڕدانه که دا واژۆ ده کرێت له ڕووی سیاسی و ئابووری و هه ڕوه ها بازرگانی و پیشه سازی و کشتوکاڵی و شتی ترهوه که ڕه نگه وپه یوه ندی به فایلی ڕێگه ی گه شه پێنه وه ههیه، هه ڕوه ها له نێوانیشدا سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و کۆمپانیا گەورەکانی تورکیا.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گفتوگۆ لەسەر پرسی ئاو ئامادە دەبێت، هەروەها تەحەددیات هەیە کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، و ئەگەری هەیە سهبارهت بەهۆی پەیوەندی قووڵی نێوان هەردوو وڵات بگهین به چارەسەر.