بەغدا - INA
وتەبێژی حكومەتی عێراق، باسم عەوادی ئەمڕۆ یەكشەممە واژۆكردنی دوو ڕێككەوتننامەی ستراتیژی پشتڕاستكردەوە، كە یەكێكیان تایبەتە بە دۆسیەی ئاو، هەروەها زیاتر لە 20 یاداشتی لێكتێگەیشتن لە میانی سەردانەكەی سبەی دووشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەغدا، ئەگەری ئاشكراكردنی ئەوەی كە سەردانەكە شایەتحاڵی واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی چوارقۆڵی بێت لە نێوان عێراق-توركیا- قەتەر- ئیمارات بناغەكانی ئاراستەكردنی پڕۆژەی گەشەپێدانی دانا.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەكە مێژووییە بەو پێیەی یەكەم سەردانەكەی سەرۆكی توركیایە بۆ عێراق لە ماوەی 13 ساڵدا، دواجاریش سەردانی بەغدای كرد لە ساڵی 2011 بوو، گرنگی سەردانەكەش سەرچاوە دەگرێت لەو دۆسیەی كە باسی دەكات و زوو ئامادەكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە ساڵی ڕابردووەوە تیم و لیژنە هاوبەشەكان كاریان كردووە بۆ ئامادەكاری بۆ سەردانەكە لە دۆسیەكانی ئاسایش و ئاو و كشتوكاڵ لە ناوخۆی عێراق، هەروەها ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها چەند لیژنەیەك سەردانی هاوبەشیان بۆ عێراق و توركیا ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵێكی تەواودا بە وردی خۆیان بۆ ئامادە بكەن، سەردانەكەش وەك لوتكەی ئەو ڕێكخستنە گشتییانە دێت كە لیژنەكان لەسەری ڕێككەوتوون و ئامادەكارییەكان بۆ ئەم سەردانە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سەردانەكە دەبێتە خاڵێكی سەرەتایەكی زۆر گەورە بۆ پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا بەشێوەیەكی وێنەكێشراو پێش مێژووی خۆی، سەرەتای سفركردنەوەی كێشەكانی نێوان عێراق و توركیا دەبێت و رێكەوتنی لێكتێگیشتنی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری توركیا، جگە لە زیاتر لە بیست یاداشتی لێكتێگەیشتن و لە نێوان دامەزراوەكانی عێراق و توركیا لە بوارە جیاجیاكاندا، و گەرەنتی بۆ جێبەجێكردنیان دەبێت ولیژنەكان بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێككەوتن و یاداشتانەی لێكتێگەیشتن دەكەن كە دوای واژۆكراون كۆتایی سەردانەكە.
سەبارەت بە گرنگترین تەوەرەكان كە لە سەردانەكە باسی دەكرێت، عەوادی ڕوونیكردەوە : لەماوەی سەردانەكەدا سوپرایزێكی گەورە دەبێت، بەو پێیەی شایەتحاڵی واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی ستراتیژی دەبێت لەسەر دۆسیەی ئاو و سبەی چەندین خاڵ و بابەتی لەخۆدەگرێت ، سەرۆك وەزیران لە میانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەكەیدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا وردەكاری ڕێككەوتنەكە ڕوون دەكاتەوە، كە مژدەیەكی خۆش و سوپرایزێكی گەورە بۆ گەلی عێراق دەهێنێت.
ڕوونیشیكردەوە: دۆسیەی دووەم ڕێگای گەشەپێدانە، ئەگەری ئەوەش هەیە گفتوگۆ لەكاتی سەردانەكەی نێوان عێراق و توركیا بەئامادەبوونی وەزیرانی گواستنەوە لە وڵاتانی قەتەر و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی ئەنجامبدرێت و ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی چوار قۆڵی بۆ دەستپێكردنی دانانی بناغەكانی ڕێڕەوی گەشەپێدان.
عەوادی لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دۆسیەی سێیەم دۆسیەی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبێت، چوارەمیش دۆسیەی ئەمنی پەیوەندیدارە، بەتایبەتی بە پارتی كرێكارانی كوردستان كە بە نیگەرانییەكی سەرەكی بۆ لایەنی توركیا دادەنرێت و ڕێكخستنێكی زۆر گەورە لە ماوەی ڕابردوودا تێیدا دروستكراون و لیژنە ئەمنییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و توركیا بە بەردەوامی كاردەكەن و ستراتیژی و چارەسەرەكان پەرەی پێدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێككەوتنێك لە نێوان عێراق و توركیا هەیە بۆ دامەزراندنی هەمان ڕێبازی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە هاوبەشەكاندا، بەو پێیەی ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە لە نێوان عێراق و توركیادا دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان بە شێوەیەك كە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا زۆر گرنگە بۆ عێراق، هەروەها دۆسیەی ئەمنی بۆ توركیا زۆر گرنگە، ئەوانیش لە پرسە چارەنووسسازەكانن، بەو پێیەی عێراق بەدەست كەمی ئاوەوە دەناڵێنێت و لایەنی توركی بە پێویستی كار لەسەر وەبەرهێنانی گونجاوی تێدا دەبینێت.