شێخ حەمودی: سەرۆك وەزیران بوێرانە هەڵوێستی عێراقی دووپات كردەوە و بە ڕۆحی دەوڵەتمەدار مامەڵەی كرد لەگەڵ بایدن

سیاسی
  • 21-04-2024, 18:42
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق شێخ هومام حەمودی،دووپاتیكردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ جۆزێف بایدن سەرۆكی ئەمریكا، بە بوێری هەڵوێستی عێراقی دووپات كردەوە، هەروەها بە ڕۆحی پیاوێكی دەوڵەتمەدار مامەڵەی كرد كە ڕێز لە سەروەری خۆی دەگرێت.
    شێخ حەمودی لە وتارێكیدا لە میانی كۆڕبەندی صفوە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوای خۆیدا هێنا و ڕایگەیاند : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن و دیدارەكەی لەگەڵ جۆزێف بایدن سەرۆكی ئەمریكا، بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو  كە عێراق ئامادە نییە ملكەچی ئەمریكا بێت یان رێڕەوی ئەمریكا بێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی لە دیدارەكەیدا لەگەڵ بایدن بوێرانە هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردەوە و بە ڕۆحی دەوڵەتمەدارێك مامەڵەیكرد كە ڕێز لە سەروەری وڵاتەكەی بگرێت.
    دوێنێ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوای كۆتاییهێنان بە سەردانە فەرمییەكەی بۆ ئەمریكا، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.