بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"وەزارەتی نەوت" ڕایگەیاند،کە کۆمپانیای گازی باکور توانی کاری چاککردنەوەی سووتێنەرە سەرەکیەکان بکات لەماوەیەکی کورت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامبوون و سەقامگیرکردنی لە پرۆسەی بەرهەمهێنان.
"عیزەت سابر " بریکاری وەزیری نەوت بۆکارووباری غاز ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیتنیکی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- کۆمپانیای غازی باکوور کاری چاککردنەوەی سووتێنەرە سەرەکیەکانی لە ماوەیەکی کورتدا تەواوکرد.
سابیر لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە :- کە ئامانج لە کاری چاککردنەوە بەردەوامبوون و سەقامگیربونی پرۆسەی بەرهەمهێنانە بۆ وێستگەکان.
بەپێی بەیاننامەکە"سابیر "ئەوەشی خستۆتەروو :- کە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە لە ڕێگەی هەوڵێکی نیشتمانییەوە ئەنجامدراوە کە ئامێرەکان بەپێی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان پەسەندکراون و دەستەبەرکراون کە لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندە بەناوبانگەکانەوە پەسەندکراون.
هەروەک وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەکەیدا لێدوانێکی "ئەحمەد عەبدولمەجید " بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای غازی باکووری بڵاو کردۆتەوە و تیایدا ڕایگەیاندوە:- هەوڵە نیشتمانییەکانی دەستەی ئەندازیاری و تەکنیکی و وزە و بەرهەمهێنان، و کەرەستەی کۆمپانیاکە و پاڵپشتیە بەدەستهاتوەکان توانی دەستکەوتێکی گرنگ لە پرۆسەی گۆڕینی (فلیر) بۆ کۆمەڵگەی سەرەکی پرۆسێسکردنی غاز لە کۆمپانیای غازی باکووردا، کە دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ لە کارەکانی چاککردنەوەی وەرزیدا، جگە لە نۆژەنکردنەوەی پرۆپان، و پاککردنەوە و پاراستنی تانکیەکان و گۆڕینی بەشەکانی بۆری.