وەزارەتی داد کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکی تری لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند

ناوخۆ
  • 21-04-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داد، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (WA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "ڕاستی یوسف حەمید" بەڕێوەبەری گشتی لە  بەشی جێبەجێکردن،سەردانێکی مەیدانی بۆ پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا،بۆ زانینی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر لە جێبەجێکردنی پڕۆسەی دابەشبوونی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن لە پارێزگاکە بۆ دوو بەڕێوەبەرایەتی.
    لەو
    لەوبارەیەوە حەمید رایگەیاند: باڵاخانەیەکی گونجاو دابینکراوە  بۆ  بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکە، هەروەها ئامرازی ئەلیکترۆنی مۆدێرن بۆ ڕایکردنی مەلەفەکان و ئەنجامدانی مامەڵەکان دەستەبەرکراوە.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی وەزیری داد دێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر فەرمانگە دادوەرییەکان، کە ڕەنگدانەوەی لە سەر ئاستی خزمەتگوزارییەکان هەبووە بۆ  هاووڵاتیان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان و خێرایی لە تەواوکردنی مامەڵەکانیان.