بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نەعیم عبودی" وەزیری خوێندنی باڵا،بەشی ناوخۆی سەلامی بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی بەغدا ڕاگەیاند دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی.
"عەبودی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کۆمەڵگەی سەلام بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی بەغدا کرایەوە بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتێکی باش بە خوێندکارەکانمان.
ڕاشیگەیاند : کە نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگاکە یەکێک بوو لەو پڕۆژانەی کە زیاتر لە 4 ساڵە دواکەوتووە.
ووتیشی : بە هەوڵی زانکۆی بەغدا و بەشە ناوخۆییەکان، و دەستەی سەرپەرشتیاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگاکە تەواو بوو.
ئاماژەی بەوەشدا: یەکێک لە ئەولەویەتەکانی وەزارەت بریتییە لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان.
جەختیشی کردەوە: لە هەڵمەتێکی گەورەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکانی دیکە، چ لەڕووی نۆژەنکردنەوە یان درووستکردنی بەشی ناوخۆی نوێ.