بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەون زیاب"وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،دیارترین مەلەفەکانی ڕاگەیاند کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەغدا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت ئاماژەی بە پێویستی بەردانەوەی پشکی دادپەروەرانەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بۆ عێراق کرد و جەختی لەسەر کارکردن کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەگرفتی ئاو.
"زیاب"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەگەڵ تورکیای دراوسێ زۆر مەلەف هەیە کە لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا تاوتوێ دەکرێن، کە بڕیارە سبەی دووشەممە سەردانی عێراق بکات.
ئاماژەی بەوەشدا : کە لە نێو ئەو مەلەفانەدا پرسەکانی ئابوری و ئەمنی و بازرگانی و ئاو تاوتوێدەکرێن.
ووتیشی : پێداویستیەکانمان لەم مەلەفەدا دەخرێتە بەردەم سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە پاکێجێدا ئامادەکراوە.
ڕاشیگەیاند : گرینگی زۆر بەم سەردانە دەداین،کە ئەنجامێکی ئەرێنی دەبێت و خزمەت بە عێراق و تورکیا دەکات.
روونیشیکردەوە : کە تورکیا بەرژەوەندیەکانی لە عێراق زۆر گەورەیە، هەروەها بەرژەوەندی هەیە کە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، دیارترینیان پرسی ئاوە.
لەدڕێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە دەمانەوێت ڕێککەوتن لەسەر پشکی دادپەروەرانە لە ئاوەکانی دیجلە و فورات تفعیل بکرێت.
جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی بڕی دادپەروەرانەی ئاو و گەیشتن بە سنووری عێراق-تورکیا، چ لە ڕێگەی دیجلە بێت یان لە ڕێگەی فورات لە ناوچەی حەسیبە، بە هاوکاری لەگەڵ سوریا کە ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵیاندا هەیە.
هەروەک جەختیشی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە مەلەفی ئاو کردەوە بۆ ئەوەی بتوانین بناغەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیە و هەموو دراوسێکانمان پتەوی پێبدەین.