بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ڕەزاق موحیبس سەعداوی " وەزیری گواستنەوە،ڕێگاکانی هێڵی گواستنەوەی گشتی و بەکۆمەڵی باب و شەرقی و شاری سەدری جیاکردەوە،کە ئەمرۆ وەزارەتی گواستنەوە دەستی کرد بە کردنەوەی هێڵی گشتی حکومی بۆ گواستنەوی هاتووچۆی هاوڵاتیان بەکۆمەڵ، کە لەبەغدا دەستی پێکرد،هەروەک نیازی وەزارەتەکەشی ئاشکراکرد بۆ کردنەوەی سەرجەم هێڵەکانی بەکۆمەڵ لە بەغدا، کە تیایدا کارپێکردنی بەرنانەی وەزارەتە کە پێکهاتووە لە 600 پاس بۆ چالاککردنی گواستنەوەی بەکۆمەڵ.
"سەعداوی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە پاڵپشتی و ڕێنمایی ڕاستەوخۆی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،وەزارەتی گواستنەوە دەستیکرد بە چالاککردنی گواستنەوەی بەکۆمەڵ لە بەغدای پایتەخت ، و لە باقی پارێزگارەکاندا.
روونیشیکردەوە :- کە هێڵی یەکەم کە ڕێگای هێڵی 46 باب الشرقی - شاری سەدر کراوەتەوە، چونکە شاری سەدر یەکێکە لە ناوچە قەرەباڵغەکانی بەغدا و پێویستی بە باشترین خزمەتگوزاری هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە کردنەوەی ئەو هێڵە خزمەت بە بەشێکی گەورەی دانیشتوانی بەغدا و ئەوانەی داهاتیان سنووردار دەکات، هەروەها بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و کرێکارانی کارگەکان.
وەزیری گواستنەوە دووپاتیشی کردەوە، کە وەزارەت بەنیازە سەرجەم هێڵەکان لە بەغدا بکاتەوە، کە ژمارەیان 72 هێڵن لە کۆی ئەو 72 هێڵەش 24 هێڵ کراوەتەوە.
وەزیری گوستنەوە ئاماژەی بە کردنەوەی 44 هێڵ لە بەغدا و پارێزگاکانی تر کرد،لەچوار چێوەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ چالاککردنی گواستنەوەی بەکۆمەڵ لە بەغدا و پارێزگاکان و بەڕێوەبردنی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە کە 600 پاس لەخۆ دەگرێت.