مەندەلاوی داوا لە کۆمپانیا نەمساییەکان دەکات وەبەرهێنان لە عێراق بکەن

سیاسی
  • 21-04-2024, 14:58
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "موحسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،داوای لە کۆمپانیا نەمساوییەکان کرد کە وەبەرهێنان لە عێراق بکەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت پێشوازی لە "ئەندریا ناسی " باڵیۆزی کۆماری نەمسا لە عێراق کرد، و گفتوگۆیان  لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جێگەی بایەخی هەردوولا کرد .
    وەک لەبەیاننامەکەدا هاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوخۆیی و ئەو تەحەددایانەی کە ناوچەکە و جیهان پێیدا تێدەپەڕێت کرا، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەمسا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە، ئەوە جگە لەوەی باس لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوانیان ئەو دوو وڵاتە کرا.
    "مەندەلاوی " بانگهێشتی کۆمپانیا نەمساییەکان کرد بۆ وەبەرهێنان لە عێراق، هەروەها ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دروستکردنی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی لەنێوان هەردوو وڵات.