لیژنەی دارایی پەرلەمان: چاوەڕێی هاتنی خشتەی بودجەی 2024ین رۆژانی داهاتوو

سیاسی
  • 21-04-2024, 14:56
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند: کە ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕێی هاتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەکات لەو مانگەی ئێستا.
    لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە: ئەمڕۆ "عەتوان عەتوانی" سەرۆکی لیژنەی دارایی،پێشوازی لە کاربەرێکەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا کرد.
    بەپێی بەیاننامەکە "عەتوانی " ئاماژەی بەوەداوە :- کە چاوەڕوانی هاتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024ین لەم  مانگەدا.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە هەوڵەکان بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی بودجە لەڕێگەی زۆرترین داهاتی غەیرە نەوت، هاندانی کەرتی تایبەت، و کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەدات.
    هەروەک داوای لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کرد بێنە عێراق و وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا بکەن،کە دیارترینیان بەرهەمهێنان و باشترکردنی وزەی کارەبایە، داواشی لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا کرد بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتن و یاداشتە لێکتێگەیشتنانە بکات کە سودانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا  واژۆی کردوون.
    لەبەرامبەردا رێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا دووپاتی کردەوە: سەقامگیری دۆخی عێراق هاندەری هاتنە ناوەوەی کۆمپانیاکانمانە بۆ وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا.