بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زەیدان"سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاری نێودەوڵەتی نێوان دەسەڵاتە دادوەرییەکان پێویستییەکی بەپەلەیە لە ژێر ڕۆشنایی تەحەددییە سنووربەزێنەکاندا،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و دەستپێشخەرییە هاوبەشەکان دەریانخستووە کە هەنگاوی کردەیی یەکگرتوو دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش .
"زیدان"لە میانەی بەشداریکردنی لەگەڵ وەفدێکی دادوەری لە کۆڕبەندی هەمیشەیی نێودەوڵەتی بۆ دادگا بازرگانییەکان، کە زانکۆی قەتەر میوانداری کردوە،بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری قەتەر،و ژمارەیەک سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لە وڵاتانی ئەندامی کۆڕبەندەکە، و نوخبەیەکی دیاری دادوەر و شارەزایانی یاسایی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کرد، ووتی: ئەم کۆڕبەندە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان دادگا بازرگانییەکان لە ناوچەکانی جیهان، چونکە لەو ڕێگەیەوە ئەوەوە باشترین هەنگاو لە بواری دادگاییکردنی بازرگانیدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
ووتیشی : لەجیهان، تاوان و تاوانە ڕێکخراوەکان سنوور یان بەزاندوە، ئەمەش پێویستی بە هاوکاری نزیک لە نێوان دەسەڵاتدارانی دادوەری لە وڵاتانی جیاجیا هەیە بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو دیاردانە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: هاوکاری نێودەوڵەتی لە بواری دادوەریدا ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بە سەروەری یاسا و دادپەروەری کاریگەر، هەروەها توانای ئێمەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە یاساییە جیهانییەکان بە گیانی هاوکاری و لێکتێگەیشتنی یەکتر بەرز بە ئاماژەدان بە هەندێک خاڵی گرنگ لە هاوکاری نێوان دەسەڵاتە دادوەرییەکان،کە بریتین لە: گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەکانی وەک تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە نێوان دەسەڵاتە دادوەرییەکان لە وڵاتە جیاوازەکاندا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی دادپەروەری و کارایی سیستەمی دادوەری لە گرنگی پەرەپێدانی میکانیزمی کاریگەر بۆ ڕادەستکردنەوەی تاوانباران،و جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان، و پێشکەشکردنی هاوکاری یاسایی هاوبەش .