بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار پێشوازیکرد لە" عەلی رەزا گونای" باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوو:- لە میانی دیدارێکدا کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، جەختکرایەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وڵات، بەشێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بکات.
وەک لە ڕاگەیەنداوەکەدا هاتووە : لە دیدارەکەدا سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری نێوان بەغداد و ئەنقەرە و کاری هاوبەش لەسەر هەردوو ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەناوچەکەدا.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەداوە کە عێراق دەخوازێت پەیوەندی نایابی لەگەڵ تورکیای دراوسێی لە ئاستە جیاجیاکاندا هەبێت، هەروەها بە پەرۆشە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.
وەک ڕاگەیەندراوەکە خستۆتیە روو : لای خۆیەوە باڵیۆز "عەلی رەزا گونای " خواستی وڵاتەکەی بۆ چەسپاندنی هاریکاری و هاوئاهەنگی دوپاتکردەوە لەپێناو هێنانەکایەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە بابەتەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە ئیقلیمییەکان ، هەروەها ئامادەکارییەکانی سەردانی سەرۆکی تورکیای بۆ عێراق خستەڕوو.