بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بکوژی بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژە تیرۆری لە زیقار ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- یەکێک لە تاوانبارانی تاوانە قێزەونەکە لە قەزای ئیسلاح لە سنووری پارێزگای زیقار دەستگیر کرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : دوای هەوڵی هەواڵگری و کاری مەیدانی، دەرکەوتووە کە تاوانبارەکە ویستویەتی لە دەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆری زیقار و شانەی هەواڵگری هەڵبێت لە لەپارێزگاکە،بەڵام دەروازەی ڕۆژئاوای ناسریە دەستگیرکرا.
هەر بەپێی بەیاننامەکە تاوانبار دانی بەوەدا ناوە کە ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.