بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی نیسان ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە:- کە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی بودجە، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی نیسان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: وەزارەت داوای لە یەکەکانی ژمیاری لە وەزارەت و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکان کردووە، سەردانی یەکەی ژمێریاری وەزارەت بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکان بۆ مووچەی فەرمانبەران.