بەغداد-INA
"تەیف سامی" وەزیری دارایی، دووپاتیکردەوە لەسەر پلاندانان بۆ باشترکردن و جێبەجێکردنی بودجەی گشتی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی ئێستا و زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوتی.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،، تیایدا هاتووە :- لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی بەهاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و گروپی بانکی نێودەوڵەتی، "تەیف سامی"وەزیری دارایی،چاوی کەوت بە "عەبدولعەزیز مولی" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری عێراق،و دوای ئەوەی پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی پۆستە نوێیەکەی لە بانکی نێودەوڵەتیدا باس لە پشتیوانییەکانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق کرا، لەڕووی دارایی و تەکنیکی و پاڵپشتی لە بەرزکردنەوەی تواناکان،هەروەک "مولی" جەختی لەوە کردەوە کە بانکی ناوەندی لە چوار چێوەی ئەولەویەتی کارەکانیدا پشتیوانی و هاوکاری لە وڵاتانی ئەندام دەکات، هەروەها عێراق سوودمەند دەبێت لە بەشداریکردنی لە بانکی نێودەوڵەتی لە شێوەی بەرنامەی پشتیوانی جۆراوجۆر بۆ یارمەتیدانی پێشخستنی ئابووری عێراق.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "وەزیری دارایی " کۆبوونەوەیەکی لە ئاستی باڵا لەگەڵ "عوسمان دەوانی" جێگری سەرۆکی نوێی بانکی نێودەوڵەتی ئەنجامدا،لەو ڕوانگەیەشەوە "دەوانی" ئامادەیی بانکەکەی نوێکردەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە پڕۆژەکان لەگەڵ عێراق لەبوارەکانی دارایی و ئابووری، بەتایبەتی لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین بۆ پڕۆژەی گەشەپێدان،کە بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی گواستنەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی دادەنرێت دەربڕی هەر لە پاڵپشتی و ڕاوێژکاری تەکنیکی، لە چوارچێوەی هاوکاری ستراتیژیدا،کە لەگەڵ ئەولەویەتە نیشتمانییەکانیدا بگونجێت.
هەر لە درێژەی دیدار چاوپێکەوتنەکانی وەزیری دارایی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی کاروباری دارایی و تەکنیکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەنجامدا،و باسی لە پێداویستییەکانی عێراق کرد بۆ هاوکاری تەکنیکی بۆ وەزارەتی دارایی لە سیاسەتی دارایی و بەڕێوەبردنی دارایی گشتی، بەتایبەتی بەردەوامی پشتگیری تەکنیکی بۆ بەرنامەی یەکگرتووی حیسابی گەنجینەی و چاکسازییە بەردەوامەکانی باج و گومرگی.
وەک "تەیف سامی " ڕوونیکردەوە :- ئێمە کاردەکەین بۆ باشترکردنی کاریگەریی پلاندانان و جێبەجێکردنی بودجەی گشتی،و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، و زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوتی لەڕێگەی فراوانکردنی باج و بەئەلیکترۆنی کردنی مامەڵەکان و بەرزکردنەوەی داهاتی گومرگی،ئاماژەی بە بەو هەنگاوانەی کە گیراونەتەبەر، هەر لە پرۆسەی گواستنەوە و بەڕێوەبردنی دارایی گشتی بۆ حسابی گەنجینەی یەکگرتوو و کارکردن لەسەر سیستەمێکی بەڕێوەبردنی دارایی یەکگرتوو.