بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ،لە پەراوێزی چالاکییەکانی 12 مین پێشانگای ئەمنی و بەرگری و پیشەسازییە سەربازییەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەم جۆرە پێشانگایانە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان پتەوتردەکات و دەروازەیەکن بۆ ئەوەی حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا بەشداربووەکان پەیوەندی دروستبکات لە ئەگەری پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی عێراق بە نوێترین چەک و تەکنەلۆژیا.
هەروەک لە میانەی گەران و بەسەرکردنەوەی شوێنی نمایشی وڵاتان و کۆمپانیا بەشداربووەکان، وەزیری ناوخۆ زانیاری لەبارەی گرنگی پێشانگاکە و نوێترین ئامێر و کەرەستەی سەربازی و پێشکەوتوو لە بواری چەک و کەرەستەی سەربازیدا کۆمپانیا بەشداربووەکان ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر گرنگترینەکان پێشکەشکرا دەستکەوتە پیشەسازییەکان و داهێنانەکان وەرگرت.
هەر سەبارەت بە هەمان پرس "سەردار بیبانی" سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ی ڕاگەیاند:- کە زیاتر لە یەک کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ئەنجامدا بۆ پشتگیریکردن لە ڕێنماییەکانی حکومەت لە دابینکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پاڵپشتی ژینگە دەکەن، و تۆیۆتا ئۆتۆمبێلەکانی بەوە ناسراوە کە بە تەکنەلۆژیای هایبریدی ژینگەدۆستانە کاردەکەن.
ووتیشی : لێکۆڵینەوە کراوە بۆ ئۆتۆمبێلەکان لەبارەی مانەوە و هێزی زۆر و ئاستێکی بەرزی سەلامەتی و ئاسایش و تێچووی کارپێکردنی ، واتە ئێمە بەشدار دەبین لە پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی دەوڵەت لە زیادکردنی ئاستی سەلامەتی لە ئۆتۆمبێلەکانی ناوەوە لە شارەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: پاراستنی مرۆڤ و ژینگە ئەرکی هەمووانە و ئۆتۆمبێلی هایبرید بەشدارە لە کەمکردنەوەی بڕی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەواوە و بەم شێوەیە پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت دەکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پیسبوون و گۆڕانی کەشوهەوا.