بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"ناسر ئەسەدی" ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران،بۆ کاروباری گواستنەوە، گرنگترین دەستکەوتەکانی سەردانەکەی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی بۆ واشنتۆن ئاشکرا کردو ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکانی داهاتوو لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە بەغدا ئەنجام دەدرێن.
"ئەسەدی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو کۆبوونەوانەی لە واشنتۆن بەڕێوەچوون،لەچوار چێوەی کاراکردنی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمەریکا بوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و گواستنەوە و تەندروستی و مافی مرۆڤ و ڕۆڵی ژنان و پەیوەندی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا،و پەیوەندیی سندوقی ناردنی دارایی ئەمریکا لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق.
ووتیشی : کۆبوونەوەکان بەرهەمدار بوون و ئەنجامە گرنگەکان بەدەستهاتوون.
ڕاشیگەیاند : کە لیژنە تایبەتمەندەکان لە نێوان ئەمریکا و عێراق پێکهێنراون بۆ ئاڵوگۆڕی خاڵەکانی گفتوگۆ هەروەک کۆبوونەوەکانی داهاتوو لە بەغدا دەبێت بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی ئەو ڕێککەوتنەی لە ئەمریکا ئەنجامدراوە.
ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەروو : هەموو کۆبوونەوەکان لە ئەمەریکا سەرکەوتوو بوون بەهۆی کاردانەوەی ئیجابی لایەنەکان.
روونیشیکردەوە : عێراق لەم سەردانەدا هەلی وەبەرهێنانی گەورەی بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان رەخساندەوە، هەروەها چەندین پلانی بەرهەمدار لە نێوان وەبەرهێنەرانی عێراقی و ئەمریکیدا داڕێژراون.
ئاشکراشیکرد : ئەو وەفدەی عێراق کە سەردانی واشنتۆنیان کردووە تیمێکی کەرتی تایبەتیان لەگەڵ بووە، بەو پێیەی حکومەت هانی فراوانکردن ئەو کەرتە دەدات لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، ئەمەش مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکان و ڕێنماییەکانی حکومەت ئاسانتر دەکات.