بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە "ئێلبروس کوتراشیڤ"باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا،رایگەیاند:هاریکاری سەربازیان لەگەڵ عێراقدا کراوەیە.
لە پەراوێزی ئامادەبوونی لە (12) مين پێشانگای ئەمنی و بەرگری و پیشەسازییە سەربازییەکان لە بەغدا"کوتراشیڤ" لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: بەغدا و مۆسکۆ پەیوەندییەکی زۆر چالاکیان هەیە لە بواری هاوکاری سەربازی.
ووتیشی : ڕووسیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە پێشانگای ئاسایش و بەرگریدا بەشداری نەکردووە، بەڵکو لە ڕێگەی بێلاڕوسیا بە هەندێک بەرهەمی ڕووسی بەشداری پێشانگاکە دەکات.
ڕاشیگەیاند : کە ڕووسیا توانای سەربازی هەیە،و هاوکاری لەگەڵ عێراقیش سوودی هەیە،و پەیوەندییەکی بەهێزیش لەم بوارەدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە عێراقییەکان لە کەرەستە و چەکی ڕووسیا دەزانن.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : لە پێشانگاکەدا ڕێژەیەکی باشی بەشداریکردن هەبوو و لە قۆناغی داهاتووشدا ڕووسیا بەشدار دەبێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو بوارەکانی هاوکاری کراوەن و خواستێکی هاوبەش هەیە بۆ درێژەدان بە هاوکارییەکان لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی بەردەوام و سەردانەکانی شاندەکان لە نێوانیان ئەو دوو وڵاتەدا.