وەزیری بەرگری: سەرۆك وەزیران لە واشنتۆن تاوتوێی گرێبەستی كڕینی هێلیكۆپتەر و سیستەمی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كرد

ئەمنی
  • 20-04-2024, 15:22
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ شەممە سابت عیساوی وەزیری بەرگری دووپاتیكردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن تاوتوێی گرێبەستی كڕینی هەلیكۆپتەر و سیستمی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كرد.
    عەباسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا گفتوگۆی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی فڕۆكەكانی ئێف 16، هەروەها گرێبەستكردن بۆ هێلیكۆپتەرەكانی بێڵ، هەروەها خواستی گرێبەستكردن بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سستەمی ئەندرۆترۆن هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەك بەشێك لە ڕێنماییەكانی حكومەت پشتگیریكردن و بەرزكردنەوەی هێزە چەكدارەكان و ئەمنییەكانە لە دوایین پێشهاتە پیشەسازییەكان و دۆزینەوە زانستییەكان، هەروەها پشتگیریكردنی پیشەسازییە نیشتمانییەكان و دەرفەتی وەبەرهێنان ئەگەر هەبن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق لەچەقی  شوێنێكی گەرمی سەلامەت و پاڵپشت بۆ وەبەرهێنان و پیشەسازییەكان بە گشتی و پیشەسازییە تایبەتمەند و بەرگرییەكان بە تایبەتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : زۆرینەی 54 كۆمپانیا كە زۆربەی زۆریان بیانییە كە ئاواتەخوازن وەبەرهێنان لە عێراق بكەن و ئاواتەخوازن كەرەستە سەربازییەكانیان بخەنە بازاڕەوە بۆ عێراق، جەختیشیكردەوە  : وەزارەتی بەرگری لەژێر ڕۆشنایی پاڵپشتی سەرۆك وەزیران لە پەرەپێدانی تواناكانی چەكداران و هێزەكان و پشتگیریكردنی ژێرخانی وەزارەت، ئاواتێكی هەیە بۆ هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەشداربوو لە پێشانگای پیشەسازییە سەربازییەكان.