سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەشدی شەعبی شوێنی تەقینەوەكە لە بابل بەسەركردەوە

ئەمنی
  • 20-04-2024, 13:38
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەشدی شەعبی عەبدولعەزیز محەممەداوی گەیشتە شوێنی فەرماندەیی بابل بۆ بەسەركردنەوە و سەلامەتی سەبازەكان.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەی حەشدی شەعبی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە  : سەرۆك ئەركانی هێزەكانی حەشدی شەعبی عەبدولعەزیز محەممەداوی گەیشتە شوێنی فەرماندەیی بابل، كە هێزێكی بەرگری وناوخۆ و هێزەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ بەسەركردنەوە و سەلامەتی سەبازەكان ئامادەبوو ، هەروەها پێداچوونەوەی بە وردەكارییەكانی لیژنە لێكۆڵینەوەكانی ئامادەبوو لەو شوێنەدا كرد كە هێرشی دەستدرێژیان كراوەتە سەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەشدی شەعبی سەردانی ئەو بریندارانەی كرد كە لە نەخۆشخانە كەوتبوون و فەرمانی دا كە ئەوپەڕی چاودێری تەندروستییان بۆ دابین بكرێت.
    ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی شەهیدبوونی ئەندامێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی و برینداربوونی 8 كەسی دیكەی ڕاگەیاند كە ئەندامێكی سوپای عێراقی تێدایە، لە تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە ناو (كەمپی كەلسو) لە باكووری پارێزگای بابل.