بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دارایی، خستنەڕووی پاكێجێكی ئاراستە و بەڵێنەكانی بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری چالاكی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق ڕاگەیاند، هاوكات دووپاتی كردەوە كە دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەبێتە سەرپەرشتیاری ڕاستەوخۆی كاری وەبەرهێنەرانی بیانی.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستپێكردنی پڕۆژەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی وەبەرهێنان لە وڵاتەكەمان و باشتركردنی خزمەتگوزارییە حكومییەكان بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی، بەتایبەتی كەرتی وەبەرهێنەر لە ئەمریكاوە، نوێنەرایەتی دەستپێكردنی پاكێجێك دەكات لە ئاراستەكانی حكومەت و بەڵێنە بەهێز و پشتیوانەكانی بۆ سەقامگیری چالاكییەكانی وەبەرهێنانی بیانی و بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی گەشەپێدان و پێشكەوتن بكات و خۆشگوزەرانی ئابووری لە وڵاتەكەماندا بكات بە بێ گومان.
هەروەها ووتیشی : ئاماژەیەكە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ سەركەوتن بۆ كاری وەبەرهێنەران، ئەمەش پێویستی بە دابینكردنی كەشوهەوای نەرم و ئاسانكاری هەیە دوور لە ئاستەنگی بیرۆكراسی بۆماوەیی كە لە ماوەی ڕابردوودا چالاكیی وەبەرهێنانی لە وڵاتەكەمان دواخست و بووە هۆی زیادكردنی بارگرانییەكی بەرز و ناوازە و تێچوون بۆ حساباتی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كە لە ئەدەبیاتدا ناویان لێنراوە (تێچووی عێراق)، كە لە ڕابردوودا بە تێچووی عێراق ناوزەد كراوە بە مانای تێچووی مەترسییەكانی وەبەرهێنان لە دەرەوەی پێوانە جیهانییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەڵێنی سەرۆك وەزیران بۆ دابینكردنی كەشوهەوای بازرگانی ئەرێنی بۆ وەبەرهێنەران لە ئەمریكاوە هۆكارێكی سەرەكی حكومەتە بۆ كەمكردنەوەی حیساباتی مەترسی و نەهێشتنی بەتەواوی، بەتایبەتی مەترسییەكانی ئەو توخمە تێچوونەی كە بۆ خودی پڕۆژەی وەبەرهێنان زیادكراوە، لەڕووی داراییەوە و بە شێوەیەكی كاتی، كە ئەو لایەنانەن كە وەبەرهێنەران لە ڕابردوودا بەركەوتوون و بارگرانی و تێچوونی قەدەغەكرا زیاد دەكەن .
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بەڵێنەكەی سەرۆك وەزیران بەو مانایەیە كە دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەبێتە سەرپەرشتیاری ڕاستەوخۆی كاری وەبەرهێنەرانی ئەمریكی لە بوارە هەڵبژێردراوەكانی وەبەرهێنان لە وڵاەكەماندا، هەروەها چوارچێوە پارێزەرەكانی حكومەت كە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەكرێن، دەبنە چوارچێوەیەكی یاسایی و نەریتی كارگێڕی بۆ پاراستنی چالاكییەكانی وەبەرهێنان، یان ئەوەی كە دەكرێت پێی بڵێین: ئاسایشی وەبەرهێنان و پاراستنی وەبەرهێنەران و هەموو ئەو ئاسانكاریانەی كە وەبەرهێنەری بیانی پێویستی پێیەتی بەپێی ئەو گرێبەست و پابەندبوونانەی كە واژۆیان كردووە و بە شێوەیەكی یاسایی جێبەجێ دەكرێن لەكاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان لە وڵاتەكەماندا.
لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا و دیدارەكەی لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی ئەمریكا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی حكومەتی پشتڕاستكردەوە بۆ دابینكردنی هەموو ئاسانكارییەكی پێویست بۆ كاری كۆمپانیا بیانییەكان لە عێراق و پێدانی پشتیوانییان و دروستكردنی ژینگەی پێویستی وەبەرهێنان.