بەغدا - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە شەهیدبوونی ئەندامێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی و برینداربوونی 8 كەسی دیكە كە ئەندامێكی سوپای عێراقی تێدایە، لە تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە ناو (كەمپی كەلسو) لە باكووری پارێزگای بابل ڕاگەیاند.
شانەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: كاتژمێر (0100) كاتژمێر یەك دوای نیوەشەوی شەوی ڕابردوو، تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە ناو (كەمپی كەلسو) لە باكووری پارێزگای بابل لەسەر هێڵی نێودەوڵەتی، كە بارەگای سوپا و پۆلیس و هێزەكانی حەشدی شەعبی و كارمەندانی سوپای عێراقی لەخۆدەگرێت برینداربوونی مامناوەند وسووكی لێكەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد :پاڵەوانانی بەرگری شارستانی لە بابل و لایەنە پاڵپشتەكان هەوڵێكی زۆریان دا، ڕێوشوێنی خێرا و بەهێزكردنی گرتەبەر، ڕێگریان لە تەشەنەكردنی زیاتری ئاگرەكە كرد و توانیان لە ماوەیەكی پێوانەییدا كۆنترۆڵی بكەن، دووپاتكردنەوەی ئەوەی كە لیژنەیەكی تەكنیكی باڵای تایبەتمەند لە بەرگری شارستانی و گروپە پەیوەندیدارەكانی دیكە پێكهێنراوە بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە شوێنەكە و دەوروبەری ناوچەی ڕووداوەكە.
هەروەها وتی: لە ڕێگەی داتای سەرەتایی و بەدواداچوون بۆ هەڵوێستەكان و بەیاننامە فەرمییەكان، دوو بەیاننامە لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و وتەبێژی فەرمیی پنتاگۆن بڵاوكرانەوە كە ئاماژەیان بەوە كرد كە هیچ چالاكییەكی ئاسمانی و كردەوەیەكی سەربازی لە سەرتاسەری لەبابلدا نییە، لە كاتێكدا بەرگری ئاسمانی ڕاپۆرتی فەرماندەیی پشتڕاستی كردەوە، لە ڕێگەی هەوڵی تەكنیكی و دۆزینەوەی ڕادارەوە هیچ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان یان فڕۆكەیەكی جەنگی لە ئاسمانی بابلدا نەبووە پێش تەقینەوەكە و لە كاتی تەقینەوەكەدا.