كەش و هەوا: بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 20-04-2024, 12:10
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە:سبەی یەكشەممە كەش و هەوا بە شێوەیەكی گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    رۆژی دووشەممە كەش و هەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك دادەبەزن.
    سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.