باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە: سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ بەغدا واژۆكردنی چەند ڕێككەوتنێكە لە بوارە جیاوازەكاندا

سیاسی
  • 20-04-2024, 11:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە ماجید جەماوی باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ئەنقەرە پشتڕاستی كردەوە كە سەردانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەغدا شاهیدی واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی چوارچێوەی ستراتیژی لە بوارە جیاجیاكاندا دەبێت.
    جەماوی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەغدا، بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كە سەردانەكە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی بازدانێكی چۆنایەتی گشتگیر لە پەیوەندییەكانی هاوكاری نێوان عێراق و توركیا، و شایەتحاڵی ئیمزاكردنی ڕێككەوتنێكی چوارچێوەی ستراتیژی كە لە چەند مانگی ڕابردوودا كاری لەسەر كرا، باس لە بوارەكانی ئەمنی، ئابووری، و گەشەپێدان دەكات، و پێشكەوتن لە دۆسیەكانی ئاو و وزە، هەروەها پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی توركیاوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا لە چوارچێوەی هەوڵەكانی هەردوو وڵاتدایە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانیان،بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی بوونی چەندین پڕۆژە و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن كە ڕەنگە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامبدرێت، دیارترینیان ئەو ڕێڕەوی گەشەپێدان و ڕۆڵی توركیا لەم پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەدا.