سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی عێراقی كرد لە واشنتۆن بەدواداچوون بۆ سەرجەم دۆسیە و لێكتێگەیشتنەكان بكات لەگەڵ ئەمریكا

سیاسی
  • 20-04-2024, 11:48
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە واشنتۆن ئاڕاستە كرد بۆ بەدواداچوون بۆ سەرجەم دۆسیە و لێكتێگەیشتنەكان لەگەڵ ئەمریكا بكات، هەروەها باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە كۆمەڵگەی عێراقی بكات.
    لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەكاتی بەغدا، سەردانێكی بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن ئەنجامدا لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە: سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بە كارەكانی باڵیۆزخانە و ئەدای كارمەندان و كرێكارەكانی كردووە، ستایشی ئەو هەوڵانەی كردووە كە لەم سەردانە فەرمییەی ئێستایدا دراون، و ڕێكخستنی باش، بەتایبەتی ئەوەی لەلایەن باڵیۆزی عێراق لە ئەمریكا دراوە .
    سودانی داوای لە تیمی باڵیۆزخانەكە كرد هەوڵی زیاتر بدەن و خزمەت و ناوبانگی عێراق بخەنە پێش هەموو كارێك یان هەنگاوێك كە دەینێت.
    سەرۆك وەزیران لە گفتوگۆكەیدا لەگەڵ تیمی باڵیۆزخانەكە ڕوونیكردەوە كە ئەو لێكتێگەیشتن و دۆسیانەی لەكاتی سەردانەكەدا كاریان لەسەر كراوە پێویستیان بە بەدواداچوونی ورد و گرنگیدان بە سەركەوتنی ئەو پێداویستیانەی دواتر كە دۆسیەكان و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی دوو قۆڵی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوایان لێدەكات ، و كاركردن بەپێی ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەت و بەشداریكردن لە بەدەستهێنانیدا.
    هەروەها سەرۆك وەزیران ڕێنمایی ستافی باڵیۆزخانەكەی كرد، هەریەكەیان بەپێی ئەرك و پسپۆرییەكانی خۆیان، چاودێری و گرنگیدان بە ئەندامانی كۆمەڵگەی عێراقی لە ئەمریكا، هەروەها كاربكەن بۆ پێشكەشكردنی هەموو خزمەتگوزاری و ئاسانكارییەكی مومكین كە پێویستیان پێیە.