بەغدا - INA
وەزیری دارایی تەیف سامی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی تاوتوێی پێشنیاری عێراقی كرد بۆ پێشكەشكردنی بەرنامەی پشتگیری تەكنیكی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە بۆ دابینكردنی شارەزایی لە كەرتی داراییەكەی.
لە بەیاننامەیەكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی كە ئەمڕۆ شەممە گەیشتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێیدا هاتووە : تەیف سامی وەزیری دارایی، بەشداری لە كۆبوونەوەكانی ساڵانەی بەهاری گروپی بانكی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كرد ، كە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگە ئابوورییە جیهانییەكان، گەشەپێدانی ئابووری، سەقامگیری دارایی و پرسە پەیوەندیدارەكانی دیكە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیری دارایی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی وەزاری بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، كریستالینا گۆر گیڤا، و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی و پارێزگارەكانی وڵاتان لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەستیپێكرد، كە گفتوگۆكانیان گرنگی بە دەستنیشانكردنی ستراتیژییەكانی پاراستنی ئابووریی گەورە و بەڕێوەبردنی بەردەوامیی قەرزەكان، جگە لە گرنگیدان بە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دیدگا و ئەزموونەكان سەبارەت بە چاكسازییە ئابوورییەكان، بەرزكردنەوەی ئەدای دامەزراوەكان، گۆڕانی كەشوهەوا، و پشتگیریكردنی پڕۆژە ژینگەدۆستەكان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە ئەندامانی سندووقەكە داوای پاڵپشتیكردنی خەڵكی غەززە و وەستان لەگەڵیان كردووە، هەروەها پێویستیی ئەوە خرایەڕوو كە وڵاتان چاكسازییەكان جێبەجێ بكەن لە پێناو بەهێزكردنی بنەماكانیان، لەوانەش بە بەهێزكردنی دامەزراوەكان،جگە لەمەش، وڵاتان دەتوانن دەرفەتە ئابوورییە ئەگەرییەكان لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانی شێوازەكانی بازرگانیدا بقۆزنەوە، بە كەمكردنەوەی لە بەربەستە بازرگانییە سەپێنراوەكانی ماوەیەكی زۆرەوە، هەمەچەشنكردنی بەرهەم و بازاڕەكان، و باشتركردنی ژێرخانی ئابووری.
هەروەها وتی : كارنامەی شاندی عێراق بریتی بوو لە بەشداریكردن لەو كۆبوونەوەیەی كە لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، د.مەحمود محیەدین بەڕێوەچوو، لەو ماوەیەدا ئەگەری بەرزكردنەوەی چوونە ناوەوەی عێراق بۆ بەرنامەكانی پاڵپشتی تایبەت بۆ باشتركردنی ئەدای كەرتی دارایی لە عێراق تیشك خرایە سەر، و هاوبەشكردنی نوێكارییەكان لە نێوان هەردوولا بە چالاككردنی هاوبەشی لەگەڵ سندوقەكە.
لە بەیاننامەكەدا دووپاتی كردووەتەوە : كە وەزیری دارایی كۆبوونەوەیەكی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق، جان كیۆم ئەنجامدا، ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گفتوگۆ سەبارەت بە ئاسۆی گەشەسەندنی ئابووری عێراق لە ڕێگەی بەرنامەی چاكسازیی حكومەتەوە كراوە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی گەشەی كەرتی نەوت و غەیرە نەوت، جگە لە هەوڵەكانی باشتركردنی لە ژێرخانی سەرەكی، وەك پڕۆژەی بەندەری فاو، وزە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، پڕۆژەكانی گواستنەوە لە پڕۆژەكانی دیكە كە رەهەندی گەشەپێدانی بەردەوامی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سامی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ جیهاد ئازعور بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای سندوقەكە ئەنجامدا، كە لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك پرسی ئابووری و دیارترین چاوەڕوانییەكانی سیاسەتی دارایی تاوتوێكرا، دیارترینیان پێشنیاری عێراق بوو بۆ پێشكەشكردنی بەرنامەی پشتگیری تەكنیكی ( نادارایی) لە سندوقەكەوە، كە لە ڕێگەیەوە دەتوانرا كەرتی دارایی عێراق بە شارەزایی و پسپۆڕ لە هەمان بواردا دابین بكرێت..
لای خۆیەوە نوێنەری دوو هەرێمەكەجەختی لە پابەندبوونی سندوقەكە كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی سەرجەم بەرنامە دارایی و بانكی و چاكسازییە دراوییەكان كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەسەندكراون.
شایەنی باسە كە ئەم كۆبوونەوە ساڵانەیانە پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزیرانی دارایی و گەشەپێدان و بەڕێوەبەرانی كەرتی تایبەت و نوێنەری ڕێكخراوە مەدەنییەكان و ئەكادیمیەكان كۆدەكەنەوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسانەی گرنگی جیهانییان هەیە، لەوانە دیدگای ئابووری جیهانی، نەهێشتنی هەژاری و گەشەپێدانی ئابووری، و كاریگەریی یارمەتییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم چالاكییە وۆرك شۆپ، كۆڕبەندی ناوچەیی، كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی و ڕووداوەكانی دیكەی تێدایە كە تیایدا سەرنجیان لەسەر ئابووری جیهانی، گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و سیستەمی دارایی جیهانییە..