سەرۆک وەزیران: ئەو وێنە نەرێنیەی کە لەسەر بارودۆخی عێراق دەکێشرێت جۆرێکە لە زیادەڕەوی

سیاسی
  • 19-04-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا  لاپەڕەیەکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا.
    "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران لە میانی گفتوگۆیەکدا لە ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە واشنتۆن، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکات ڕایگەیاند:- سەردانەکەم بۆ واشنتۆن بۆ دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا.
    ڕاشیگەیاند کە ئامانج لە  سەردانەکە کاراکردنە بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ،هەروەک ئێمە بە دیدێکی ڕوون سیاسەتی حکومەت جێبەجێ دەکەین.
    ووتیشی: کە عێراق لەقۆناغی خزمەتگوزاری و پێشکەوتنی ئابوورییە .
    جەختیشی کردەوە کە سەرکەوتن بەسەر داعشدا گەلی عێراقی یەکخستەوە.
    دەشلێت: لە سەردانەکەمان بۆ ئەمەریکا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجامدا ، کە کۆی  سەردانەکەمان بۆ ئەمەریکا کەشێکی ئەرێنی و لێک تێگەیشتنی هاوبەش بوو.
    ئاماژەی بەوەشکرد ویستێکی گەورە لەنێو کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەیە بۆ چوونە ناو بازاڕی عێراق ولە کاتی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەمان بە پێویستی پێداچوونەوە بەو ڕێکارانەدا کرد کە کاریگەرییان لەسەر هەندێک لە بانکە عێراقییەکان هەبووە.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت سوورە بۆ پەرەپێدانی کەرتی ئابووری و دارایی، وتی" ئەو شەڕە ناڕەوایەی لە غەززە ڕوودەدات، ناوچەکە بەرەوڕووی مەترسیی گەورە دەکاتەوە".
    سودانی له‌درێژەی قسەکانیدا وتی: پێویستە هەموومان کاربکەین بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەم شەڕە بوەستێنین، هۆشدارییەکەی لە بەرامبەر دەرئەنجامەکانی فراوانکردنی بازنەی قەیرانەکە دووپاتکردەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌وێنەیەکی نەرێنی لەسەر دۆخی عێراق دەکێشرێت کە جۆرێک لە زیادەڕەوی لەخۆدەگرێت، جەختیشیکردەوە  واقیعی ئێستای عێراق تەواو جیاوازە". وهەموو ئەو فایلانەی لە سەردانەکەماندا بۆ واشنتۆن باسکراون، بەدواداچوون بۆ ده‌كرێن، سەردانەکەمان سەرکەوتوو بووە، ئەمڕۆ عێراق ڕووبەڕووی واقیعێکی نوێ بووەتەوە و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان خاوەنی ئەزموونێکی گەورەن. هه‌روه‌ها عێراق ڕێنێسانسێکی ڕاستەقینە به‌خۆیه‌بینیوه‌، وئێمە میتۆدۆلۆژیا و بناغەیەکی بەردەواممان بۆ پەیوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵ واشنتۆن دامەزراندووە".
    هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران راگه‌یاند" گەلی عێراق توانای بەڕێوەبردنی کاروبار و پەیوەندییەکانی هەیە، هەروەها پێگەیشتنی سیاسی لە ناوخۆی عێراقدا هەیە، وڕۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا گرینگ وعێراق له زۆر پرسدا کلیلی چاره سه‌ڕییه، وعێراق سه‌ڕکه‌وتوو بووه له نزیکكردنه‌وه‌ سعودیه و ئێران".
    ڕوونیشی کردەوە کە "عێراق شایستەی گەیشتن بە یەکگرتنی ئابوورییە، جەختیشی کردەوە کە دووشەممەی داهاتوو سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات".
    ئاماژەی بەوەشکرد سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانێکی تێپەڕ نییە، چونكه‌ بۆ یەکەمجار بۆمان دەردەکەوێت خواستێکی ڕاستەقینە لەنێوان عێراق و تورکیادا هەیە بۆ ئەوەی بچنە سەر چارەسەرەکان و مەلەفەکان نەگوازنەوە.
    هه‌روه‌ها وتی: ڕێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ هێرشەکان بۆ سەر تورکیا، هەروەها ڕێگە بە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ نادەین بەبێ هەماهەنگی، ئاماژەی بەوەشکرد کەرێگای گەشەپێدان ڕۆژهەڵات بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە لە ڕێگەی بەندەری   فاوه‌وه‌."
    سودانی وتی: لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا باس لەچارەسەرەکان بۆ پرسی ئاو دەکەین.
    ئاماژەی بەوەشکرد ژمارەی بودجە لە ئەنجامی شایستەییە وداهاته‌کان زیادیکردووە، وجەختیشیکردەوە ئێمە لە بەرهەمی گەنمدا گەیشتینە خۆبژێوی. بۆ یەکەمجارە پشتیوانی کەرتی تایبەت دەخەینە ناو بودجەوە، ویاسای وەبەرهێنان باشترینە لە هەرێمدا".
    ناوبراو ڕایگەیاند کە دەستمان کردووە بە چاکسازی لە سیستەمی باجی گومرگی"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "داهاتی غەیرە نەوتیمان لە بودجەدا لەسەدا ٢٠ بووە".
    سه‌رۆك وه‌زیران گوتی: "مووچەی مانگەکانی شوبات و ئادار مووچەی فەرمانبەرانی هەرێممان داوە".