بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران رایگەیاند کە عێراق بە قۆناغێکی سەقامگیری سیاسی و بەهێزی ئابووری تێپەردەبێت، هاوکات ڕایگەیاند: کە گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆک بایدن ڕاشکاوە و ڕوون و تایبەتمەند بوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەکاتی بەغدا،لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆن، چاوی کەوت بە ژمارەیەک باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە عێراق خزمەتیان کردووە.
لە میانی دیدارەکەدا"سودانی "پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی باڵیۆزەکان،لە پۆستە دیپلۆماسییەکانیاندا دەربڕی،لە قۆناغێکی گرنگدا لە مێژووی عێراق دوای گۆڕانکارییەکانی ساڵی 2003،کە پرۆسەی دروستکردنی عێراقی نوێ بوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە "سودانی" رایگەیاند کە عێراق ئەمڕۆ بە قۆناغی پێگەیشتن و سەقامگیری سیاسی و بەهێزی ئابووری تێپەر دەبێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە “سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لە کاتێکی ورد و هەستیاردا بووە، بەڵام تیشکی خستە سەر جددیەتێک کە حکومەت دەیگرێتەبەر سەبارەت بە هاوبەشی و هاوکاری و پەیوەندییە بەردەوامەکان، کە کۆتایی هاتنی ئەرکەکە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مانای وازهێنان لە پەیوەندییەکان نییە، بەڵکو هەنگاونانە بۆ هەماهەنگی دوولایەنە لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەشدارییان لە هاوپەیمانیدا کردووە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی پێشکەوتنەکەدا لە تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و دابەزین و شکستی تاقمە تیرۆریستییەکان.
ڕوونیشی کردەوە:کە گفتوگۆکانمان لەگەڵ سەرۆک بایدن و ئەندامانی ئیدارەی ئەمەریکا ڕاشکاوو و ڕوون و تایبەتمەند بوونە، هەروەها لە کەشێکی خەمخۆری هاوبەشدا بەڕێوەچووە بۆ سەرکەوتنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی لەو فایلانەی کە لە بوارەکانی ئابووریدا کاریان لەسەر دەکرێت، کە لەگەڵ پلانەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە گەورەکانی وەک بێکاری و دەستپێکردنی دەستپێشخەری کەخزمەت بە گروپی گەنجان و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابووری و داراییەکان دەکات