پاڤل تاڵەبانی ئیدانەی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات

سیاسی
  • 19-04-2024, 21:30
  • +A -A

    هەوڵێر -INA
    ئەمرۆ هەینی"باڤل جلال تاڵەبانی "سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەپەیامێکدا بەتوندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی "عەتاسەراوی" ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات.
    نوسینگەی راگەیاندنی"باڤل جلال تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا پەیامێکی سەرۆکی یەکێتی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا دەڵێت :-بە ئامانج گرتنی هەڤاڵ "عەتا سەراوی" بە توندی ئیدانەی دەکەین ،هەروەک جەخت دەکەینەوە کە تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین.
    هەروەها هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ رای گشتی.
    باڤل تاڵەبانی دەشلێت :- لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکەم و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم رووداوەوە بێت، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.