سەرۆکوەزیران داوا لە کۆمپانیای GE Vernova CEO دەکات وەڕشەی چاککردنەوە بۆ بەرهەمهێنانی تۆرباین لە ناوخۆی عێراق بکاتەوە

سیاسی
  • 19-04-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، رایگەیاند کە حکومەت پێشوازی لە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکان دەکات، هاوکات داوای لە کۆمپانیای (GE Vernova CEO) دەکات وەرەشەیەک بکاتەوە لە عێراق بۆ چاکسازی لە بواری بەرهەمهێنانی تۆرباین لە ناوخۆی عێراق.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوە :- ئەمرۆ هەینی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆن،چاوی کەوت بە "سکۆت سترازیک "سەرۆکی کۆمپانیای (GE Vernova CEO) کە تایبەتە بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای وزە، و لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا  لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی کارەکانی کۆمپانیاکە لە عێراق، و ئاسۆی بەرهەمهێنانی وزە لە داهاتوودا، لە چوارچێوەی پرۆسەکانی گەشەپێدان کە کەرتی نەوت و کەرتی کارەبا بەخۆیەوەدەبینێت، و لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی حکومەتدا کە گرنگی بە پەرەپێدانی ئەم کەرتانە دەدات، و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی وزەی کارەبا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە "سودانی"ئەوەی خستەروو :کە حکومەت پێشوازی لە فراوانبونی هاریکاری و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکان دەکات،بەتایبەت لە وەبەرهێنان کە سەرجەم ئاسانکاری پێویستیان بۆ دابین دەکات، جگە لەوەی بانگهێشتی کۆمپانیاکە دەکات بۆ کردنەوەی وەڕشەی چاکسازی بۆ تۆرباینەکان لە ناوخۆی عێراق، بەمەبەستی کورتکردنەوەی کات و هەروەها بەشداریکردن لە ڕاهێنانی کادیرانی عێراق.