حەنون بۆ باڵیۆزی سعودیە: رووبەرووبونەوەی گەندەڵی ئاسانکاری دەکات بۆ گەیشتنی وەبەرهێنەران بە پڕۆژەی سەرکەوتوو

سیاسی
  • 19-04-2024, 19:54
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆهەینی،دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە: "حەیدەر حەنون" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵ و "عەبدولعەزیز شەمەری" باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە بەغدا،جەختیان لەسەر گرنگی قووڵکردنەوەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی بۆ  بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- "حانون" رایگەیاند : کە سەرۆك وەزیران ڕێنمایی  سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتی کردووە کە بەڕووی دەرەوەدا  بکرێنەوە  و سوود لە ئەزموون و شارەزایی لە هەموو بوارەکاندا وەربگرن،هەروەک پەیوەندی نێوان عێراق و سعودیای بە یەک خێزان وەسف کرد کە پێویستە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێگریکردن تیرۆر و گەندەڵی بدەن.
    "حەنون " جەختی لەوە کردەوە کە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی کەشێکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان و ڕێگریکردن بەرتیلدانی وەبەرهێنەران.
    ووتیشی : دابینکردنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران ئاسانکاری دەکات بۆ وەبەرهێنەران بۆ بەرهەمی باش و پڕۆژەی تۆکمە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەداهاتووە : لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی سعودیا ،ستایشی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لە ساڵانی ڕابردوودا کرد، بە ئاماژەدان بە قووڵایی پەیوەندییەکە و پەیوەندییە ڕەگداکوتاوەکانی نێوان عێراق و سعودیە، هیواشی خواست  کە پەیوەندییەکە بە ئەنجامدانی ڕێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن کاری سەر بکرێت، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ستایشی ئەزموونی دەستەی دەستپاکی عێراقی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەتایبەتی لە قۆناغی ئێستادا.