بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند کە چاکسازی دارایی وبانکی،ڕێژەی ئەو گرێبەستانەی بۆ 80% بەرزکردووەتەوە کە پابەندن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:لەدرێژەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ویلایەیە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی ، ئەمرۆ هەینی سەرۆک وەزیران "سودانی " چاوی کەوت بەژمارەیەک لە بازرگانانی عێراقی دانیشتووی ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-سودانی لەمیانی دیدارەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ بە واقیعێکی نوێیدا تێپەر دەبێت،زنجیرەیەک هەنگاوی کردەیی لەلایەن حکومەتەوە نراوە لەرووی ئاسانکاری بە کەرتی تایبەت،کە ئەوەی بەدەست هاتووە لە ئاستی چاکسازی دارایی و بانکیدایە کەتیایدا ڕێژەی 80% گرێبەستەکان پابەندن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەپێی ڕاپۆرتەکانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
بەپێی بەیاننامەکە "سودانی" دەستی خستە سەر پڕۆژە گرنگەکانی حکومەت لە بواری پیشەسازی دەرمان و نیشتەجێبوون،تیایدا باسی لە دروستکردنی شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون کرد ، کە بریتین لە دروستکردنی دەیان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و لەناویشیدا سەدان هەلی کاری بۆ گەنجان ڕەخساندوە،و کەرتی بیناسازی و دەیان پیشەی پەیوەست بەوەوە بوژاندۆتەوە.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە:- سەرۆک وەزیران داوای لە بازرگانانی عێراق کردووە کە دەرفەت لە وەبەرهێنان وەر بگرن لە بودجەی ئەو سێ ساڵەی عێراق و سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ و بەشداری دەکات لە جوڵاندنی ئابووری و جێبەجێکردنی دیدگای حکومەت بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بەهێز و عێراقی ئاوەدان.