بەغداد-INA
ئەمرۆ هەینی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،رایگەیاند کە دەوڵەت پارێزەری ئەو فرە جیاوازیە دەوڵەمەندەی عێراقە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەکاتی بەغدا"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران چاویکەوت بە ژمارەیەک لە پێکهاتەی عێراقی لە سەنتەری کلدانی عێراقی لە شاری دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگان ئەمریکا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سودانی جەختی لەسەر شانازی حکومەت کردەوە بە سەرجەم پێکهاتە عێراقییەکان لە هەر شوێنێکبن، بە پەیوەستبوونیان بە زێدی خۆیانەوە لە عێراق،لە سەرانسەری دونیا هەروەها بەو دەستپێشخەریانەی کە پێشکەشی دەکەن لە پێناو بنیاتنانی دەوڵەتدا، ئەمەش حکومەت هاندەدات بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگادا بەهێز بکات،بە تایبەت کە هەڵگری چەندین توانای لێهاتوویین لە پسپۆڕییە زانستی و مرۆییە جیاوازەکاندا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی " ئاماژەی بەوەدا : کە گەشەکردن لە عێراق بەرەوپێش دەچێت بۆ گەیشتن بەو خواستەی کە حکومەت لە بەرنامەکەیدا دەستنیشانی کردوون، و بەشێکی زۆریان لە ماوەی ساڵ و نیوێکی تەمەنی حکومەتدا جێ بەجێکراون، جگە لە پابەندبوون بە سیستەمی دیموکراسی و بنەماکانی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ کە دەستور لە زۆرێک لە مادەکانیدا دەستەبەریکردوون.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:- "سودانی" هەر لەووتارەکەید تیشکی خستە سەر سەرکەوتنی عێراقییەکان بەسەر چەتەکانی داعشدا، هەروەها پەرەسەندنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەموو جۆرەکانیەوە، لەسەر بنەمای یەکگرتوویی گەلی عێراق، سەرەڕای هەوڵە شکستخواردووەکانی تیرۆرستان بۆ هاندانی ڕق و کینە لە نێوان عێراقییەکان،هەروەک دووپاتی کردەوە لە ڕێزگرتن لە پێکهاتەی مەسیحی ڕەسەن لە چوارچێوەی پێکهاتەی کۆمەڵگای عێراقی،وەک ئەوەی کە دەوڵەت پارێزەری ئەم فرەجیاوازیە دەوڵەمەندەی عێراقە، و پابەندە بە پشتیوانیکردنی برایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و کە ئاسایش و سەقامگیری بۆ خەڵکی میزۆپۆتامیا لە هەموو بەشەکانی عێراقدا دەستەبەردەکات.
هەروەک "سودانی" گەشتێکی بۆ سەنتەرەکە کردووە و پێشانگاکەی بەسەرکردەوە، کە ڕەنگدانەوەی تایبەتمەندییە کولتووری و میرات و شارستانییەکانی پێکهاتەی مەسیحی لە میزۆپۆتامیایە،هەروەها چاوی بە ژمارەیەک خێزانی عێراقی نیشتەجێنی ئەوێ کەوت.