بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی،تیمی ڕاگەیاندنی حکومی،دەستپێکردنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند ئاماژە بە سودەکانی سیستەمی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی دەکات کەخۆی لە چوار سوودی دەبێنێتەوە، لەوانە کەمکردنەوەی دیاردەی ساختەکاری و رێگری لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان، هەروەها پرۆسەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
"حەیدەر مەجید"وتەبێژی تیمی ڕاگەیاندنی حکومی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:فەرمانگەی ناوەندی داتا نیشتمانیەکان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامە لە ڕێکارەکانی لە بە پرۆسسکردنی فەرمانگەکانی حکومەت لە چوارچێوەی سیستەمی حوکمڕانی ئەلیکترۆنیدا لە ژێر چاودێری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
ئاماژە بەوە شدەکات کە ئەم مەلەفە یەکێکە لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی حکومەت لەچوار چێوەی بەرنامەکانی لە پرۆسەی ئاسانکردنی ئەو ڕێکارانەی کە لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت.
"مەجید"دەشڵێت: بیەکێک لەو پرۆگرامە گرنگانەی کە سەنتەرەکە لە چوارچێوەی سیستەمی حوکمڕانی ئەلیکترۆنیدا کاری لەسەر دەکات، پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی ئورە، کە تێیدا خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان گەیشتۆتە 370-375 خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی، بە هەموو وەزارەت و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیانەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : پۆرتاڵی ئور ئاسانە بۆ بەکارهێنان و بەردەستە بۆ هەموو هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەکەیانەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن، دواتر وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگاکان، پاشان خزمەتگوزارییەکە هەڵبدەبژێردرێت و هەموو ئەو مامەڵانەی کە لە چوارچێوەی ئەم پۆرتاڵەدا بەردەستن بە شێوەی ئەلیکترۆنی تەواو دەکرێن، هەروەک ئەم پرۆسەیە بەشداری دەکات لە ئاسانکاری بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان و نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی کارگێڕی و دارایی،هەروەها کەمکردنەوەی دیاردەی ساختەکاری و دزەپێکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان، و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ڕەسەنایەتی بەڵگەنامە کاغەزیەکان و گواستنەوەیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
ووتیشی : پرۆسەی تۆمارکردن لەڕێگەی پۆرتاڵی ئورەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 82 دامەزراوە لە نێوان وەزارەتەکان و دەستەکان و پارێزگارەکان کە چوونەتە ناو ئەم سیستەمە،هەروەها نزیکەی 5 ملیۆن بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنی و بەڵگەنامەی ڕەسەنایەتی دەرچووە لەبری ئەوانەی کاغەزین، وەک چۆن پۆرتاڵەکە بەشداری کردووە لە تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.
"مەجید" ڕوونیشیکردەوە:- سەنتەری داتای نیشتمانی کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی نوێترین خزمەتگوزاری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان، کە واژۆی ئەلیکترۆنییە، و بڕیارە پەخشی تاقیکردنەوەی ئەم خزمەتگوزارییە لە بەشی تۆماری کۆمپانیاکان ئەنجام بدرێت،و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ باقی هاوڵاتیان، هەروەک جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم پرۆسەیە ئاسانکاری دەکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان.
ئەوەشی خستەروو :- کە واژۆی ئەلیکترۆنی لە هەندێک مامەڵەی سنوورداردا پێویست ناکات کەسی پەیوەندیدار لە دامەزراوەکەدا ئامادەبێت ، هەروەها پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردن هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، وەک سیستەمی ڕەسەنایەتی دەرچوون و هەندێک سیستەم و تەواوکردن و بەدواداچوون بۆ مامەڵەکان لە نێوان ناوەند و هەرێم لەناو پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی ئوردا جێگیرکراون و کارەکان ئەنجامدراون.
"حەیدەر مەجید" دووپاتیشی کردەوە:- کە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، لەڕێگەی بەشی داتای سەنتەرەوە، بەرەو گۆڕینی دیجیتاڵی هەنگاو دەنێت، هەروەها لەلایەن حکومەتەوە جددی بوون هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم مەلەفەدا، هەروەک کارکردن بەردەوامە و هەماهەنگی لە ئاستێکی بەرزدا هەیە لە نێوان ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگەی ناوەندی داتا نیشتمانی لەگەڵ هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت (وەزارەتەکان و دام و دەزگاکان و پارێزگارەکان).
ئاشکراشیکرد:- کە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری هەیە لە ڕێگەی ژمارە بێبەرامبەر 5599 لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 12ی پاشنیوەڕۆ کە پەیوەندییەکە بەخۆڕایی وەردەگرێت بۆ پرسیارکردن لەبارەی خزمەتگوزارییەکان و میکانیزمی تۆمارکردن و بونی هەر کێشەیەک ئەگەر هەبێت.