بەدواداچون -INA
ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەهۆی مەترسییەکان لە سەر بازاڕە داراییەکان کە پێشبینی ترسی فراوانبوونی مەودای ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
لە مامەڵە خێراکاندا زێڕ بە ڕێژەی 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 2386.05 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی پێشتر بۆ ماوەیەکی کورت بەرزبو بویەوە بۆ 2417.59 دۆلاردا،کە بەرزترین ئاست بوو تا ئێستا کە لە هەینی ڕابردوو تۆمارکرا.
زێر بۆ هەفتەی پێنجەمە لەسەریەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نزیکەی 2% بەرزبوویەوە، زێڕی ئەمریکاش بەڕێژەی 0.1% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 2401.20 دۆلار.