نرخی بەرمیلێک نەوت لە 90 دۆلار نزیک دەبێتەوە

ئابوری
  • 19-04-2024, 15:00
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەڕێژەی سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبویەوە،لەکاتێکدا پێشبینی و ترسی لە پچڕانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
    نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 2.63 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 89.74 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و  نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 2.56 دۆلار، واتە 3.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 84.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.