بەغدا-INA
ئەمرۆ هەینی"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە پێنجەمین ڕۆژی هەڵمەتی دە ڕۆژەی کوتان، ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە کوتاون لە قوتابخانەکان گەیشتووەتە زیاتر لە4 ملیۆن لە کۆی زیاتر لە 7 ملیۆن،کە یەکسانە بە ڕێژەی زیاتر لە نیوەی کۆی گشتی بۆ ئەوانەی کوتانیان بۆ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: کە ڕێژەی قوتابیان لە قوتابخانەکان کە کوتراون لە پارێزگاکان گەیشتووەتە 55%.
"بەدر" ووتیشی: رۆژی یەکەم و دووەم ڕۆژانە زیاتر لە 700 قوتابی کوتانیان بۆ دەکرا، هاوکات ژمارەی ئەوانەی لە ڕۆژی سێیەمدا کوتانیان بۆکرا گەیشتە زیاتر لە 900 هەزار قوتابی.
ئاماژەی بەوەشدا : کە لە ڕۆژی چوارەم و پێنجەمدا،ژمارەی قوتابیانی کوتراو لە قوتابخانەکان گەیشتە زیاتر لە 800,000 قوتابی.
"بەدر« لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ڕێژەی کوتان لە بەغدا و پارێزگاکان بەم شێوەیە بوو:-
بەغدا / کەرخ 59%
بەغدا / ڕەسافە 45%
سلێمانی 19%
دەهوك 27%
هەولێر 29%
نەینەوا 51%
سەلاحەدین 55%
نجەفی پیرۆز 55%
کەرکوک 55%
دیوانیە 56%
دیالە 59%
ئەنبار 62%
کەربەلای پیرۆز 62%
واست 65%
زیقار 66%
بابل 68%
میسان 70%
موسەننا 71%
بەسرە 72%