سەرۆک وەزیران: عێراق ئێستا لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدایە و پێگەی پێشەنگی وەرگرتووە لە ڕاکێشانی کۆمپانیاکان و دەستەبەرکردنی هەلی کار

سیاسی
  • 19-04-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ هەینی،سەرۆکوەزیران دووپاتیکردەوە، کە عێراق لە پرۆسەی بوژانەوەدایە و پێگەی پێشەنگی خۆی وەرگرتووە لە ڕاکێشانی کار و کۆمپانیاکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (بەکاتی بەغدا) چاوی کەوت بە  نوخبەی پێکهاتەی عێراقی،لەچوار چێوەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئیسلامی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا.
    لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگای عێراقی لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئیسلامی لەو ویلایەتە، سەرۆک وەزیران : شانازی خۆی هە وجودی  پێکهاتە دەربڕی کە پەیوەندی نەتەوەیی خۆیان پاراستووە و لە نێویاندا شۆرشگێر هەن کە شەڕیان لەگەڵ ڕژێمی پێشوی دیکتاتۆردا کردووە ، هەروەها لێهاتووییان کە سەرکەوتنی خۆیان لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکاندا سەلماندووە،کە سامانێکی باشی مرۆڤایەتین و  پێویستن بۆ  پرۆسەی گەشەپێدان لە عێراق.
    ڕوونیشی کردەوە:- کە حکومەتی ئەمڕۆ نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات، لەسەر بنەمای هاوپەیمانییەکی سیاسیی گەورە ، کە سەقامگیری ئەمنی و سیاسیی بەدیهێناوە ، و ئەمانە هۆکار و پاڵنەرن بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، و جوڵەکردن لە چوارچێوەی سیاسەتێکی نوێی ئابووری و وەبەرهێناندا جگە لە چاکسازییە ئابوورییە سەرەتاییەکان.
    ئاماژەی بەوەشکرد: سیاسەتی هاوسەنگی حکومەت سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکە و کاردانەوەکانی شەڕی غەززە، کاردانەوەکانی عێراق پێشتر هۆشداریی دابوو،حکومەت سیاسەتێکی هاوسەنگی لە دەرەوەی پەیڕەوکردوە بۆ ئەوەی عێراق ئەمنیەتی پارێزراوبیت،بەگوێرەی بەرژەوەندییە جیاوازەکانی و هاوبەشی ئابووری ،هەر لەبەر ئەمەشە کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان هاتە ئاراوە بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە عێراقدا.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆك وەزیران : دووپاتیشی کردەوە،کە عێراق لە پرۆسەی بوژانەوەدایە و پێگەی پێشەنگی وەرگرتووە لە ڕاکێشانی کۆمپانیاکان و دەستەبەرکردنی هەلی کار، ئەمەش هۆکارێکن بۆ سەقامگیری ناوچەکە.
    ووتیشی : سەرکەوتن بەسەر داعشدا بە قوربانیدانی گەلەکەی و هاوکارییەکانی نێوان عێراقیەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستان لە ژێر ناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدیهاتووە،کە ئەرکەکان گۆراون و ئێمە دەیگۆرین بۆ  پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان بۆ چەند قۆناغێکی فراوانتری هاوکاری ئەمنی.
    سەرۆك وەزیران :ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ئامادەبوان ئاشکرا کرد، کە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە دەرفەتی وەبەرهێناندا  لە بواری نەوت و گاز و پترۆکیمیاییدا پێشکەش کراوە، جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ گرنگیدان بە کاروباری خەڵک و کۆمەڵگای عێراقی لەدەرەوە لەو ڕێگایەشەوە ڕێنمایی دراوە بە باڵیۆزەکان و وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری  کاروبارەکانیان بن و هاوکاری ڕەوەند و هاوڵاتیانی عێراقی بن.