بەغداد-INA
لەدرێژەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران ،رۆژی پێنجشەممە،گەیشتە ویلایەتی میشیگان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- رۆژی پێنج شەممە لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران گەیشتە ویلایەتی میشیگان.