سەرۆک وەزیران بۆ ڕەوەندی عێراقی لەئەمریکا :عێراق وڵاتێکە پڕە لە دەرفەت بەپێی بروانامەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەیان بۆداوە

سیاسی
  • 19-04-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، رایگەیاند کە عێراق وڵاتێکی پرە لە دەرفەتە،بە شایەتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- رۆژی  پێنجشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕەوەندی  عێراقی کە  لە شاری هیوستن نیشتەجێن ،لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا،دیداری ئەنجامداو تێیدا  بارودۆخی  ژیانیانی کۆلێەوە و گوێی لە پێشنیارەکانیان گرت بە سوودی وڵات و گشتی.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" جەختی لە پەرۆشی حکومەت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەندامانی جالیەی عێراقی لە هەموو شوێنێک کردەوە ، کە پێویست دەکات توانا و لێهاتووییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا بەهەند وەربگیرێت، هەروەها دروستکردنی پردێک ئەو عێراقیانەی کە  تاراوگە دەژین بەیەکەوە بەستنەوەی پەیوەندییەکانیان،پاشان بەستنەوەیان  بە  نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو پێشنیار  و بۆچون و پرۆژانەی کە  پێکهاتە عێراقییەکان لەدرەوەی وڵات پێشەکەشی دەکەن.
    هەرورک سودانی ڕایگەیاند :عێراق ئەمڕۆ،بە متمانەوە بەرەوپێش دەچێت لەو پێشهاتانەی کە بە ئاراستەیەکی دروستدا ڕوودەدەن، بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی عێراقییەکان لە برایەتی و یەکگرتوویی خۆیانەوە بەسەر تیرۆری داعش، کە ئەم شەڕە سەرجەم  چین و توێژەکانی بە یەکگرتووی هێشتەوە،لەژێر ئەو رۆشناییەتیە گەلی عێراق و وڵاتی بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدان بردە پێشەوە.
    "سودانی "جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق ،ئەمڕۆ دەستی کردەوە بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و تەواوکردنی پرۆژەکان و بونیادنانی ژێرخانی، کە ئەمە وێنەیەکە کە ڕەنگە بە تەواوی نەگات بە جیهانی دەرەوە، جگە لەو بەرنامە ئابوری و کۆمەڵایەتییەی وڵاتەکە بەخۆیەوە دەبینێت.
    سەرۆک وەزیران ڕوونیشیکردەوە:- سەردانەکەی ئێستای بۆ ئەمریکا بۆ ئەوە یە کە بناغەکانی هاوبەشی و پەیوەندیی دووقۆڵی هەمیشەیی لە نێوان هەردوو وڵات پەرەپێبدات،بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل، هەروەها حکومەتی ئەمڕۆ توانیویەتی پێشکەوتن بەدەست بێنێت بە ڕێژەی باش و سەرکەوتوو لە بەرنامە حکومیەکەیدا،بە شێوەیەک کە هاووڵاتیان مەتمانەیان بە ئەدای خزمەتگوزاری و دەزگا فەرمییەکان بەرز بێتەوە، هەروەها سەقامگیری بەهێز بکات.
    وەک ڕاگەیەندراوەک ئاماژەی پێداوە:سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە عێراق وڵاتێکە پڕە لە دەرفەت،هەروەک قەبارەی پڕۆژەکان، وەک ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە شاهێدیان بۆ داوە، گەیشتۆتە 400 ملیار دۆلار.
    لە کۆتایی وتارەکەیدا "سودان" ستایشی کۆمەڵگەی عێراقی کرد لە ئەمریکا، لەرووی گرنگی و چۆنایەتی،کە شانازی بە بەشدارییەکانیەوە دەکەین و چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە بەشداری بکەن لە ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی لە عێراق.