سەرۆك وەزیران پلانی حکومەت بۆ کارکردن لەسەر فراوانکردنی پیشەسازی پترۆکیمیایی لە ڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 19-04-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    رۆژی پێنجشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران پلانەکانی حکومەتی بۆ کارکردن لەسەر فراوانکردنی پیشەسازی پترۆکیمیایی لەڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- محەمەد شیاع سودانی،سەرۆك وەزیران لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری هیوستنی ئەمریکا،پێشوازی لە وەفدێکی پەیمانگای "بیکەر"بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی وزەی سەر بە زانکۆی ڕایس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد، لە میانی دیدارێکدا، میکانیزمەکانی هاوکاری لە بواری ئامادەکردنی خوێندن و ڕاهێنان و پەرەپێدانی مرۆیی،و بەرزکردنەوەی توانای کادرەکان، و بەشداریکردن لە ئامادەکردنی توێژینەوە پەیوەندیدارەکان بۆ بازاڕی نەوت تاوتوێ کران.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی " ئاماژەی بە پلانەکانی حکومەت کردوە بۆ کارکردن لەسەر فراوانکردنی پیشەسازی پترۆکیمیایی لەڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە، هەروەها بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ گۆڕینی 40%ی نەوتی هەناردەکراو بۆ وەرگیراوەکانی نەوت، هەروەک جەختیشی لەسەر خواستی عێراق کردووەتەوە بۆ زیادکردن و گەشەپێدان هەناردەکردنی نەوت، بە شێوەیەک کە هاوسەنگی بەدەست بهێنێت و بەرژەوەندی بەرهەمهێنەران و بەکاربەران بپارێزێت.
     وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە لای خۆیەوە وەفدی  پەیمانگای "بیکەر"ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لەبواری ڕاهێنانی پێشەنگ لەبواری وزەدا دەربڕی، هەروەها دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ خوێندکاران و  دەرچووانی عێراقی لە پسپۆڕییەکانی تەکنەلۆجیای وزە ،و بەشداریکردنیان لە  پەرەپێدانی ستراتیژییەکی گشتگیر بۆ کەرتی وزە لە عێراق.