سەرۆك وەزیران: عێراق پابەندە بە دەرئەنجامەكانی لیژنەی باڵای تایبەت بە كۆتاییهێنانی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 18-04-2024, 20:21
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە پابەندبوونی عێراق بە دەرئەنجامەكانی لیژنەی باڵای سەربازی تایبەت بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا دیداری لەگەڵ ژمارەیەك نوێنەر و پەیامنێری هۆكارەكانی راگەیاندنی ئەمریكی و خۆرئاوایی و تۆڕە هەواڵییەكان ئەنجامدا،و جەختیكردەوە كە سەردانەكەی  بۆ ئەمریكا بۆ دامەزراندنی ڕێگاكانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایە، لە هەلومەرجێكی هەستیار و ناسكدا كە ناوچەكە بەخۆیەوە دەیبینێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم قۆناغە شایەتی وەرچەرخانێكی گرنگە لە پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئەمریكا، كە ساڵانێكە سەرنجی لەسەر هاوكاری ئەمنی و سەربازییە، و وتیشی: ئەم سەردانە شایەتی دانانی بناغە دروستەكان بوو بۆ گواستنەوەی پەیوەندییە هەمەلایەنەكان لە هەموو كەرتەكان و لایەنە ئابووری و سیاسی و كولتوورییەكان و هەروەها لایەنە ئەمنییەكان لە چوارچێوەی هاوكاریی دوولایەنە.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: عێراق تەئكید لە پابەندبوونی خۆی بە دەرئەنجامەكانی لیژنەی باڵای سەربازی كردەوە كە پەیوەندیدارە بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دوای 10 ساڵ، عێراق ئەمڕۆ جیاوازە لەوەی ساڵی 2014 هەبوو، چیتر چەتەكانی داعش نوێنەرایەتی هەڕەشەیەك بۆ سەر عێراق ناكەن و سروشتییە كاربكرێت بۆ سەرلەنوێ بە هاوپەیمانێتییەكە و بەردەوامبوونی.
    رونیشیكردەوە: ڕێڕەوی دووەم لە كاری هاوبەش لەگەڵ ئەمریكا بە نوێنەرایەتی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی بوو، كە مامەڵەی لەگەڵ فایلەكانی وزە، وەبەرهێنان، گواستنەوە، پەروەردە، و تەحەددیاتی گۆڕانی كەشوهەوا كرد.
    ئاشكرشیكرد: حكومەت دروشمی عێراقی یەكەمی بەرزكردەوە، هەروەها بەرژەوەندی بەردەوام پێویستی بە دروستكردنی هاوبەشی بەهێز هەیە كە بوونیان تەنها لە حكومەت یان ئیدارەكاندا سنووردار نەبێت، بەڵكو درێژدەبێتەوە بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سودانی وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە كە نوێنەری میدیاكانی ئەمریكی و ڕۆژئاوا لە دیدارەكەدا خستیانەڕوو، كە تایبەبوون بە كۆمەڵێك فایل، دیارترینیان فایلەكانی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا و ئاسۆی هاوكاری لەگەڵیدا و دیدگای حكومەت بۆ ئایندەی ئەم پەیوەندییە و سروشتی و پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ دراوسێكانی، جگە لە فایلەكانی بەتایبەت بە پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی ناوچەكە.