بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی، دۆزینەوەی شوێنی مانەوەو حەشارگەیەكی گرنگی تیرۆریستانی لە قوڵایی دوورگەی سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان بە هەوڵێكی هەواڵگری تۆكمە لە ژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا زانیاری ورد بەدەست بهێنن دەربارەی بوونی شوێنی مانەوەو حەشارگەیەكی گرنگ لە قووڵایی دوورگەی سەڵاحەدین.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: مەفرەزەكانی دەزگاكە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سەڵاحەدین و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین، لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیدا دەستیان بە ئەركی گەڕان و پشكنین كردووە و (6) حەشارگەی چەتەكانی تیرۆریستی داعشیان دۆزیوەتەوە، لە شوێنە جیاوازەكانی بیابان، كە وەرشەی بچووكی چاككردنەوەی ئۆتۆمبیلی تێدایە، و هەندێك ئەشكەوت و تونێل و پەناگە كە بۆ كارەكانی دیارنەمان و خۆدزینەوە بەكارهێنراون، لە هێرشی ئاسمانی و كۆكردنەوەی خواردەمەنی و كەرەستەی لۆجستی و تانكی بەرهەمەكانی نەوت و كەرەستەی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە "بەپێی كۆنتێكستە پەسەندكراوەكان لە بنەڕەتدا مامەڵەی لەگەڵدا كراوە."
ئاماژەی بەوەشكرد، “هێزە ئەمنییەكانمان سەلماندوویانە كە یەكگرتوویی كار و هەماهەنگی زانیاری هۆكاری گرنگ بوون بۆ سەركەوتنی كاری ئەمنی بۆ وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر و پاككردنەوەی نیشتمان لە پیسیەكانی”.