بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا، گەیشتە شاری هیوستن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، گەیشتە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەكساس.