مەندەلاوی داوا دەكات كە كەسانی داواكراو لە خاكی توركیا ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بكرێن

سیاسی
  • 18-04-2024, 16:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای هاوكاری كرد لە پێناو نەهێشتنی ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی كە زیان بە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی هەردوو وڵات دەگەیەنێت، هاوكات داوای كرد كە كەسانی داواكراوی ئامادەبوو لەسەر خاكی توركیا ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە: “موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، ڕەزامەندی دەربڕی، لە میانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتیمانی توركیا، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات و چالاككردنی ڕۆڵی لێژنەی دۆستایەتی عێراق و توركیا و هاوكاریی هاوبەش لە هەموو بوارەكاندا".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە كە "عێراق ساڵانێكی زۆرە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنێت، و هەموو ئەو گروپانە ڕەتدەكاتەوە كە زمانی كوشتن و لەناوبردن پراكتیزە دەكەن"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەنجوومەنی نوێنەران و حكومەت پاراستنی ئاسایشی سنوورەكانی عێراق-توركیا لە پێشینەی كارەكانیان داناوە ".
    لەراگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكرد كە "كاربكرێت بۆ نەهێشتنی ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی كە زیانی بە هەموو چومگەكانی كۆمەڵایەتی هەردوو وڵات گەیاندووە، ئەمە جگە لە هەماهەنگی لە بوارەكانی كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان، جگە لە هاوكاریكردن لە ڕادەستكردنەوەی ئەوانەی داواكراون بە دەسەڵاتی دادوەری عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی ئێستا لەسەر خاكی توركیا دژێن”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق دۆخی سەقامگیری ئەمنییە  بینیەوە و دەیەوێت ببێتە خاڵی دەستپێكی ئەرێنی لە ناوچەكەدا"، ئاماژەی بەوەشكرد، "توركیا بە هاوبەشێكی جەوهەری دەزانێت و پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵدا هەیە، و هەوڵدەدات لە بواری ئابووریدا بەهێزیان بكات". سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەرەكانی توركیاوە، مەندەلاوی ڕایگەیاند كە "لەم بوارەدا چارەسەرێك لە نێوان ناوەند و هەرێمدا هەیە".