شاندی پەرلەمان لە ئەنقەرە تاوتوێ چەند دۆسێیەكیانكرد لەوانەیش ئاسایش و ئاو

سیاسی
  • 18-04-2024, 15:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فراكسیۆنی سادقون ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، موحسین مەندەلاوی، لەگەڵ نوعمان كورتولموش، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی توركیا، ژمارەیەك دۆسێی پەیوەندیدار بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كردووە، بە تایبەتی ئاسایش و ئاو و ئابووری.
    حەبیب حەلاوی، سەرۆكی فراكسیۆنی سادقون ، كە یاوەری شاندی پەرلەمانە لە توركیاییە، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا رایگەیاندووە، “محسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لەگەڵ نوعمان كورتولموش، سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی توركیا، تاوتوێ، ژمارەیەك دۆسێیەكان كردووە لەوانەیش پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، ئاسایش، ئاو،هەروەها بوژاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە ئاستە جیاجیاكاندا.
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە، مەندەلاوی ئەوەی لە كەرتی غەززە ڕوودەدات بە “جینۆساید” وەسف كردووە، داوای لە “وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كردووە بەرامبەر ئەم لووتبەرزییە بوەستن و فشار بخەنە سەر بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژی و ڕاگرتنی داگیركاری و داخلكردنی شت ومەكی مرۆیی هاوكارییەكان بە بەردەوامی و بەپەلە، هەروەها هەماهەنگی هەڵوێست و هەوڵە دیپلۆماسییەكان لە كۆڕبەندە پەرلەمانییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بەرەو پرسە چارەنووسسازەكان، كە گرنگترینیان پشتگیریكردنە لە مافی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لەگەڵ قودس شەریف وەك خۆی پایتەخت."