سەرۆك وەزیران لەگەڵ گراهام باس لە داهاتووی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و شەڕی غەززە دەكات

سیاسی
  • 18-04-2024, 13:24
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ، لەگەڵ سیناتۆری ئەمریكی لیندسی گراهام، سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شەڕی كەرتی غەززە تاوتوێ كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA  ) تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران " لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، دوێنێ چوارشەممە (بەكاتی بەغدا)، پێشوازیكرد لە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، سیناتۆر لیندسی گراهام و شاندی یاوەری.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكردنی لەسەر دیدگای حكومەت بۆ ئایندەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەخۆیەوە بینی، هەروەها  ڕێگەی گەیشتن بە پەرەسەندنی پەیوەندییەكی دوو قۆڵی كە بە هاوكاری و هاوبەشی لە بوارە جیاوازەكاندا تایبەتمەندە".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە" لە كۆبوونەوەكەدا هەروەها شایەتی پێداچوونەوە بە دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی كەرتی غەززە و جەختكردنەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی تەشەنەسەندنی سەربازی و كۆنتڕۆڵكردنی ململانێكان بوو".
    لای خۆیەوە سیناتۆر گراهام پێزانینی خۆی بۆ "هەنگاوەكانی عێراق و رێگاكانی هاوكاری و هاوبەشی و پەیوەندییە ستراتیژییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دووپاتكردەوە ".